بەرزان حەمەسوور
هاوڕێیان جێگای خۆیەتی ئاماژە بە ووتارێکی (خاتوتاڤگە سابیر) بکەم و ودەستخۆشی دەستەواژەیەکی نوێ ی لێبکەم کەیەکەم جارە دەیبیستیم "خانەی تۆڵە" بۆ ڕق ئەستوری هەڵوێستی شەڕانگێزی سەرانی کورد لەباشوور زۆر گونجاوە ..بەندە لەم ووتارەدا بەکارمهیناوە !
ئێمە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانێکدا کۆبوینەتەوە. هەڕەشەی رەشەبای دابەشبوون ولەناوچوون ڕۆژ بە ڕۆژ گڤەی بەسەرماندا بەرزترهاوار دەکات ، ڕێگای بەرەو پێشەوەمان لێ ئەستەمتردەکات . وا دیارە بەهۆی قین و تەمی توڕەیی سەرۆکە کانی ناوخانەی تۆڵە و ناڕەزایی هاوڵاتیانەوە توانای بینیمان لەم تاریکیەدا کزتربووە..
ڕێک لەم کاتانەدایە کە دەبوایە چاومان کراوەرەتر بوایە بۆئەمڕۆی خودی خۆمان وبناغەی نەوەی دواڕۆژمان وبنەماکانی دیموکراسی و حوکمڕانی کوردی ..!
بنەماکانی یەکسانی ومافی مرۆڤ وپێکەوەژیان داوای سەرکردایەتیەک دەکەن کە لەسەر حیکمەت و هاوسەنگی و پابەندبوونێکی یەکلاکەرەوە بە بیرکردنەوەو ووتاری چاکەی گەورەترەوە بنیات نرابێ ،تا درەختی کردارەکان بەرهەمی خۆشی هاوڵاتیان بگرن.. !
ئەمڕۆ سێبەرێکی ڕەشتر لەجاران باڵی کێشاوە بەسەر گوتاری سەرۆکەکان ، سێبەرێ ڕق و تۆڵەسەندنەوە بەسیمایەوەدیارە .. کاتێک ئەوانەی سەرکردایەتییان پێ سپێردراوە ملکەچی ئەم ئیرادە خێڵەکیە سەرەتاییانە دەبن نەک هەر خیانەت لە متمانەی گشتی دەکەن بەڵکو چالاکانە پەیکەری ئومێدی چەندین ساڵەی هەموو کورد بەدەولەتی کوردی ودیموکراتیەوە هەڵدەوەشێننەوە...
لەبەرچاوی هەموانەوە دەبینین ودەبیستین کەچۆن سەرکردە مەزنەکانی ئەمڕۆی کورد هێشتا لەخانەی تۆڵەدان و پەیامی تۆڵەسەندنەوەی کەسیی توند بەکاردەهێنێت، هەمووئامانج و بڕیارێکیان چەکێکە دژبەیەکترو دژبەمیللەت، ئەوکارە دەکەن کەئامانجی دوژمنە هەستپێکراوەکانە..
ئەمڕۆبڕیارو سیاسەتەکانی سەرۆکەکانی خانەی تۆڵە ڕقە وتؤڵەی پێوەدیارەو بوونەتە ئامرازی سزا، وەک بڵێ ی بۆ ئەوە دانراون کەزۆرترین ئازارمان پێبگەیەنن نەک پەرەپێدانی پلانی پێشکەوتنی کورد..
بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد لە کوشتارگای دوژمنایەتی کەسیدا دەکرێنە قوربانی کەلەڕەقی وتۆڵەسەندنەوەی سەرۆک! هەرگیزئەمە ڕێگای داهاتوویەکی خۆشگوزەران نییە ،بەلکوئەمە دابەزینە بۆ ناو ئاژاوە و ناسەقامگیری وهێنانەدی خەوی داگیرکەرانی نیشتمان.
حوکمڕانی مۆدێرن بەردەوام داوای دەوڵەتی یاساویەکسانی و توانای بەرزبوونەوە ئاستی مافی مرۆڤ ودیموکراسی وەدانانی لە سەرووی دڵسۆزی بۆخێڵ و لایەنگری حزبی دەکات.
کیشەی سەرنجڕاکێشیی جیهان بۆسەرۆک وسەرکردەکانی ئیمە ، ئەو سەرکردەیەی کە جیهانی"ئێمە" بەرامبەر بە "ئەوان" لەەسەرۆکە خێڵەکیەدا دەبینێت.. ! هێندە بەئازارە کەپاش سەدساڵ خەبات وشۆڕش تێڕوانینیان بۆ ئێمە هێشتا "خێڵێکی بەهێزە" ئەم جیهانبینییە تەسکەی سەرۆکەکانی خانەی تۆڵە گیرۆدەن ، تێڕوانینە گێڕو گێچەکانیان کۆپی قسەکانی داگیرکەرانی نیشتمانە دابەشکردنی بەشەکان لەدایک دەبن و هاووڵاتی لە بەرامبەر هاووڵاتیدا دەخاتە چاڵ وچەمکی یەکێتی نەتەوەیی تێکدەدات. لە دوای خۆیدا تۆوی ترس و ناڕەزایی لەژینگەیەکی پێگەیشتوو بۆ نائارامی کۆمەڵایەتیدا دەچێنێت.
دەرئەنجامەکانی قەتیسمانەوەی سەرۆک لەخانەی تۆڵەدا سەرکردایەتۆکەی نوێ ی کوڕو کوڕەزای پەروەردەکراو بە تۆڵەسەندنەوە بێکۆتایی دوور مەوداودروستدەکات کە بەردی بناغەی دیموکراسی و دادپەروەری، یەکسانی و سەروەری یاسا لەبناخاپوردەکات، متمانەی گشتی بە دامەزراوەکان دەڕووخێت و کینیزمی و هەستکردن بە بێدەسەڵاتی جێگەی دەگرێتەوە. پەیکەری کۆمەڵایەتی لاواز دەبێت، بەهۆی پاڵنەرە بێوچانەکان بەرەو جەمسەرگیری لەیەکتر گرتن .
سەرچاوە ئابوورییەکان بەکەسی دەکرێن، بازارسست وەستاوتردەبن ، چونکە سیاسەتەکان پێداویستییە فراوانەکانی خەڵک پشتگوێ دەخەن، ئەمەش دەبێتە هۆی نایەکسانی کۆمەڵایەتی و دابەزینی خۆشگوزەرانی گشتی،ئەوەی پێ ی دەویرێت دەوڵەت لەبەرژەوەندی دەستەیەکدا دەبن !
لە دەرەوەی سنوورە نیشتمانییەکانمان، کاردانەوەکانی زیاتر دەنگ دەدەنەوە. سەرکردەیەک کە ئەستەمە لەدەرەوەی خانەی تۆڵەبژی و ناتوانێ بێتەدەرەوە ، ڕێزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەدەست دەدات.
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان تێکدەچن و پێگەی ئەومیللەتەش لەسەر شانۆی جیهانی کەم دەبێتەوە. هاوپەیمانییەکان لاواز دەبن و نەیاران بوێری دەکەن وسەرۆکی ڕقاوی وقین لەدڵی میللەت لە جیهانێکی پڕ لە تەحەدای ئاڵۆزدا بە لاوازی دەهێڵنەوە.
دژە ژەهری ئەم پەتایە ، لە بوێری جێهێشتنی خانەی تۆڵە و سەرکردایەتییەکی ژیر و خوێندەواریدایە. ئەو سەرکردانەی کە لە مەترسییەکانی ڕق و تۆڵەسەندنەوە تێدەگەن، بەئارامی پڕ زانیاری وپشوودرێژیەک متوربەبکرێن کە بتوانن ئاڵۆزییەکانی سەردەمی ئێستا تێپەڕێنن وپشتبکەنە خانەی تۆڵە. ئەمانە ئەو سەرکردانەن کە گفتوگۆ لە پێش ڕووبەڕووبوونەوە، ئاشتەوایی لە سەرووی تۆڵەسەندنەوە سیاسەتگەلێکن کە یەکێتی و پێشکەوتن بۆ هەموولایەنگرانی دەوروبەریان و هاوڵاتیان پەروەردە دەکەن، هەستی سەرۆکی باوکانەی داناو میهرەبان بگوێزنەوە بۆ میللەت نەک تەنها چەند کەس وتاقمێکی هەڵبژێردراو.
کاتێ مێژوو چرایەکی هیوا پێشکەش کرد کەنێڵسن ماندێلا کە لە دەیان ساڵ زیندانیکردن دەرچوو، ڕێگای لێبوردن و ئاشتەوایی هەڵبژارد و ئەفریقای باشووری لە گواستنەوەی ئاشتیانە بۆ دیموکراسیدا پێشەنگایەتی کرد.
مەهاتما گاندی چەکدار بە ناتوندوتیژی و باوەڕێکی نەگۆڕ بە هێزی بەزەیی مرۆڤ، سەرکردایەتی شەڕی هیندستانی بۆ سەربەخۆیی کرد و لە هەمان کاتدا هاوسەنگی کۆمەڵایەتی بەرەوپێش دەبرد. ئەم سەرکردانە وەک شایەتحاڵی هێزی مرۆڤی ژیری زۆر ژیرانە هاتنەدەرەوە لەخانەی تۆڵە بۆ گۆڕینی ڕق بەعەقڵ و پابەندبوون بە مرۆڤ بوون لەلایەنی چاکەی گشتی وەستان.
با لەم خەباتەدا بۆ داهاتوویەکی دادپەروەرتر و گونجاوتر، تەماشاکەری پاسیڤ نەبین. ئێمەی هاوڵاتیان ڕۆڵێکی چارەنووسسازمان هەیە. پێویستە داوای لێپرسینەوە لە سەرکردەکانمان بکەین، بە بەرزترین ستانداردەکانیان ڕابگرین و پشتگیری لەو دامەزراوانە بکەین کە گفتوگۆی کراوە و ڕێزگرتن لە دیدگا جۆراوجۆرەکان پەروەردە دەکەن. با کولتوورێکی لێبوردەیی و تێگەیشتن بچێنین، کە هاوسۆزی و عەقڵ بەسەر ڕق و تۆڵەکردنەوەدا زاڵ بێت.
ئەمڕۆداهاتووی میللەتەکەمان بەدەست سەرانی خانەی تۆڵە لە تەرازوودا هەڵواسراوە..
ئایا ئێمەی میللەت تاچەند بەرپرسیارین..؟
ئایا ئەوە ئێمەین درێژەئەدەین بە ڕق ئەستوری سەرۆکەکانی خانەی تۆڵەکان ؟
لەکاتێکدا ئێمەی بە ویست وئارەزوی ئەوان حیزبەکانی ئەوان پەرتکراوین.. چەندساڵە خوێن وباجی قورسی ئەم دابەشکارییەنەعلەتیە هەر ئێمە داومانە وئێستاش ئەیدەین.. وەناهێڵێ هێزی یەکگرتوویی و هاوکاری لە باوەش بگرین؟
کاتێتی تێبگەین ئەمەشەڕی ئێمە نیە ...ئەوە سەرۆکەکانی خانەی تؤڵەن ئەم ژەهرە دەڕێژنە ناودڵ ومێشکی میللەتی پەرتکراوی بەحیزبی کرزو!
کاتێتی ڕێگای ژیری عەقڵ هەڵبژێرین، ئەو ڕێگایەی کە سەرکردایەتی خزمەت بە چاکەی بەکۆمەڵ دەکات نەک تۆڵەسەندنەوەی کەسی.
با مەترسییەکانی ڕق و تۆڵەسەندنەوە هەڵماڵین..
داهاتوویەک بنیات بنێین کە پێشکەوتن وتەنها یاسا حوکمڕانی بکات تامافی یەکسانی مرۆڤەکان و دیموکراسی تێیدا گەشە بکات.