حەمید بەدرخان :
"درووستکردنی چەترێک بۆ لۆبیی کەلتووری کوردیی پێویستیی و پێداویستییەکی گرنگە".
راگەیاندنی ناوەندی ئامێز
شەممە، 24/09/2022، دەمژمێر 16:00 ناوەندی ئامێز، سیمینارێکی بۆ بەڕێز حەمید بەدرخان، بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و کەلتوور، بەناونیشانی (بەرەو درووستکردنی لۆبییەکی کەلتووریی کوردی) لە ئەڵمانیا، شاری کۆڵن، لە سەنتەری کەلتووری ماڵی کوردان سازکرد.
سەرەتا کۆڕەکە لەلایەن نووسەر و روناکبیر ئامید بەڕێوەچوو پاشان وەستانێک بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای رزگاری گەلی کوردستان بە گشتیی و ژینا ئەمینی ژنە شەهیدی رێگای ئازادی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد ...
پێش دەستپێکردنی کۆڕەکە لەلایەن بەڕێز ئامێد کورتەیەک لە ژیاننامەی حەمید ئەبوبەکر ئەحمەد بەدرخانی بۆ ئامادەبووان خوێندەوەو ئینجا لەلایەن هونەرمەندی بەتوانا و گەورە موزیکوانی کورد، پارچە موزیکێکی خەمناکی پێشکەش بە گیانی پاکی شەهیدی ئازادی ژینا ئەمینی کرد کە بووە جێگای دڵخۆشیی ئامادەبووان. لە پاش چڕینی ئەو پارچە مۆزیکە، حەمید بەدرخان باسی بابەتەکەی (بەرەو درووستکردنی لۆبییەکی کەلتووری کوردی) کە بە دوور و درێژی باسی لۆبیی کردن لە نێۆ گەلانی زیندووی جیهان کرد و بەتایبەتی کەلتوور دەبێتە هەوێنی بەیەکەوە ژیان و لە کۆتاییدا ژیاندۆستیی و ژیانخۆشیی فەراهەم دەکات.
لە درێژەی باسەکەیدا زۆر جەختی لەوەدەکردەوە کە پێویستیی و پێداویستییەکی گرنگیشە کە هەموو رێکخراوە کوردییەکان لە بۆتەی چەترێک بۆ لۆبیی کەلتووری کوردی دروستببێت.
لە نێو ئامادەبوونی میواناندا چەندین پرسیار ئاراستەی حەمید بەدرخان کرا و ئەویش وەڵامی یەک بەیەکی میوانانی دایەوە، ئەوەی جێگای دڵخۆشیبوو، کۆڕەکە زۆر دەوڵەمەندکرا لەلایەن میوانانەوە.
خەندەخان بەرێوەبەری ناوەندی ئامێز چەندین جار پرسیاری دەکرد و لەخەمی ئەودابوو کە هەوڵبدرێت منداڵەۆکانمان زمانی زکماکی خۆی لە بیرنەچێ و کاربکرێت گرنگی بدرێت بە پەروەردە و کەلتوور. هەروەها لەلایەن سوڵحیە شوانی و روناکخان و کاک سەلاح خدر و بێریڤان خان و کاک نەبەز و کاک گۆران و بەشدار مام هەژار و شێخ وەهاب و .... چەندین پرسیار ئاراستەی کۆڕگێرکرا و هەموویان بەئاواتەوەبوون و هیواخوازبوون کە ئەو ئەنجامبدرێت و لەهەماکاتیشدا قسەیان کرد سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو کارە ....
لە کۆتاییدا پاش گفتوگۆیەکی تێروتەسەڵ و چەند پرسیار وروژێندرا و کران، لە لایەن حەمید بەدرخان، بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و کەلتوور وەڵامدرانەوە.
شایانی گوتنێیە لەلایەن حەمید بەدرخانەوە سوپاسی ناوەندی ئامێز و کاک ئامێد و ئالان عارف و ماڵی کوردان و ئامادەبووانی بەڕێزی کرد، هیواشیانخواست ئەو جۆرە کۆڕ و سیمینارانە بەردەوام ئەنجامبدرێت.
هەواڵ و چالاكی كوردان