جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (universal declaration of human rights)
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 10ی سێپتێمبەری ساڵی 1948 کە راگەیەنراوی جیهانیی مافەکانی مرۆڤی خستە ناو ریزی کارنامەی کاری خۆیەوە و بریاڕی لەسەر دا. دوای ئەو پێشهاتە میژوویییە، ئەو رێکخراوە داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندام کرد دەقی بەیاننامەکە تێروتەسەل و بەبێ دەستکاری بڵاو بکەنەوە، هەروەها بەربڵاوکردن، خوێندنەوە و لێکدانەوەی دەقەکەدا لە ناو هاووڵاتییاندا بڵاو بکرێتەوە تا وشیاریی تەواویان هەبێ، راگەیەنراوی مافەکانی مرۆڤ لە 30 بەشی سەرکی پێک هاتووە.
*ناوەرۆکی راگەیەنراوی جیهانیی ماڤی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان:
نەتەوە یەکگرتووەکان پاش دامەزرانی خۆی، بە لەبەر چاوگرتنی کارەساتەکانی فاشیسم و شەڕی دووەمی جیهانی (1939-1945)، پێداچوونەوە بە راگەیانراو و گەردوونی مافی مرۆڤی خستە ناو ریزی کارەکانی خۆیەوە. کۆمیتەیەکی پێکهاتوو لە پسپۆڕانی جۆراوجۆر بە سەرۆکایەتیی ئێلیانۆر رووزوێڵت، بەڵگەنامەیەکیان ساز کرد کە تێیدا ماڤگەلێک کە هەر مرۆڤێک لە هەر شۆێنێکی جیهان دەبێ هەیبێ تۆمار کرابوو. ئەو دەقە بە رەسمی بەهەموو خەڵکی جیهان راگەیەنرا. ئەو نووسراوە هەمان راگەیەنراوی جیهانیی ئێستەى ماڤی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
مادده‌ی 1
هه‌موو مرۆڤه‌كان به ئازادی له دایك بوون و له باری ئابڕوو و كه‌رامه‌ت و مافه‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌رابه‌رن . هه‌موویان خاوه‌نی عه‌قل و ویژدانن و ده‌بێ به گیانێكی برایانه له‌گه‌ڵ یه‌كدا بجووڵێنهوە.
مادده‌ی 2
هه‌ر كه‌س ده‌توانێ بێ هیچ جیاوازیدانانێك به‌تایبه‌تی له باری ره‌گه‌ز، ره‌نگ، جنسییه‌ت، زمان، دین، بیروڕای سیاسی و هه‌ر بیروڕایه‌كی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها بێ وه‌به‌رچاو گیرانی ره‌چه‌ڵه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یا كۆمه‌ڵایه‌تی، دارایی‌و سامان، چونیه‌تیی له دایكبوون یا هه‌ر بارودۆخێكی دیكه‌وه، هه‌موو ئه‌و ماف‌و ئازادییانه‌ی هه‌بێ كه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون.
هه‌روه‌ها نابێ هیچ چه‌شنه فهرقو جیاوازییه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی وه‌زعی سیاسی، قه‌زایی یا نێونه‌ته‌وه‌یی وڵاتێك یا سهرزهوییهك كه مرۆڤێك پێیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ره‌چاو بكرێ. چ ئه‌و وڵات یا سه‌رزه‌وییه سه‌ربه‌خۆ بێ، چ سه‌ر بە وڵاتێكی دیكه یا خودموختار بێ، یا دهسهڵاتدارهتییهكهی به جۆرێك به‌رته‌سك كرابێته‌وه.
مادده‌ی 3
هه‌ر مرۆڤێك مافی ژیان، ئازادی و ئه‌منییه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی 4
هیچ مرۆڤێك نابێ بكرێته كۆیله و، كڕین‌و فرۆشتنی كۆیله‌كان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ، پێشی پێ ده‌گیرێ.
مادده‌ی 5
هیچ كه‌س نابێ ئه‌شكه‌نجه بدرێ یا بكه‌وێته به‌ر ره‌فتارو سزای زۆردارانه‌و دژی ئینسانی‌و، سووكایه‌تیی پێ بكرێ.
مادده‌ی 6
هه مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌سایه‌تییه حوقووقییهكهی له هه‌موو جێیه‌ك به ره‌سمی بناسرێ.
مادده‌ی 7
ئینسانه‌كان له به‌رامبه‌ر قانوون‌دا یه‌كسانن‌و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ هیچ جیاوازیدانانێك له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتیان بگیرێ. هه‌مووان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جیاوازیدانانێكدا كه نێوه‌رۆكی ئه‌م به‌یاننامه‌یه پێشێل بكا‌و، له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر هاندانێكدا كه به مه‌به‌ستی ئه‌و جیاوازیدانانه به‌ڕێوه بچێ، وه‌ك یه‌ك له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتیوانی‌یان لێ بكرێ.
مادده‌ی 8
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌دا كه مافه بنه‌ره‌تییه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن و ئه‌و مافانه به‌هۆی قانوونی بنه‌ره‌تی یا هه‌ر قانوونێكی دیكه‌وه دانیان پێدانراوه، هه‌ر كه‌س مافی هانا بردن بۆ دادگا نهتهوهیییه بڕوا پێكراوهكانو داواكردنی پێراگه‌یشتنی كاریگه‌ر به سكاڵاكه‌ی هه‌یه. مادده‌ی 9هیچ كه‌س نابێ له خۆوه بگیرێ، زیندانی بكرێ‌و یا دوور بخرێته‌وه.
ماددەی 9
هیچ که‌س نابی سه‌ره‌رویانه ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی یان شاربه‌ده‌ر بکریت.
مادده‌ی 10
هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌و په‌ڕی به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا له دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌ن، به‌ئینساف و ئاشكرادا به‌كێشه و سكاڵاكه‌ی رابگه‌ن و دادگایه‌كی ئه‌وتۆ ده‌بێ له باره‌ی مافه‌كان‌و پێویستییه‌كانی وی یا هه‌ر تاوانێك كه پێی تاوانبار كراوه، بڕیار بدا.
مادده‌ی 11
هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر تاوانێك تاوانبار كرابێ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له دادگایه‌كی ئاشكرادا كه هه‌موو ده‌سته‌به‌رێكی پێویست بۆ داكۆكی له خۆ كردنی ئه‌و دابین كراون، تاوانبار بوونی وی به‌شێوه‌یه‌كی قانوونی ده‌رنه‌كه‌وتوه، به بێ تاوان ده‌ژمێردرێ.
هیچ كه‌سێك سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی كارێك یا ئه‌نجام نهدانیكارێك كه له كاتی ئه‌نجامدانیدا به گوێره‌ی مافه نه‌ته‌وه‌یی یا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان به تاوان نه‌ناسراوه، مه‌حكووم ناكرێ. هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێك نابێ به سزایه‌كی توندتر له‌و سزایه‌ی كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا بۆ ئه‌و تاوانه دیاری كراوه، مه‌حكووم بكرێ.
مادده‌ی 12
هه‌ر چه‌شنه خۆتێهه‌لقوتاندنی له خۆوه له ژیانی تایبه‌تی، كار‌و باری بنه‌ماڵه‌یی، ماڵ‌و شوێنی مانه‌وه و نامه نووسینی مرۆڤه‌كاندا،هه‌روه‌ها هه‌ر كار و كرده‌وه‌یه‌ك كه زیان به شه‌ڕه‌ف، نامووس، ئابڕوو و ناوبانگی كه‌سێك بگه‌یه‌نێ، مه‌حكوومه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره خۆتێهه‌لقوتاندن و هێرشانه‌دا، مافی هه‌ر مرۆڤێكه كه له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتی بگیرێ.
مادده‌ی 13
1. هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له نێو هه‌ر وڵاتێكدا ئازادانه هاتوچۆ بكا‌و به ویستی خۆی شوێنی ژیان هه‌ڵبژێرێ.
2. هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر وڵاتێك به وڵاته‌كه‌ی خۆشییه‌وه به.
مادەی 14
1. له به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردران و راوه‌دوونران، هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به شوێن په‌ناگه‌یه‌كدا بگه‌ڕێ و په‌نا بباته به‌ر وڵاتێكی دیكه.
2. ئه‌و كاتانه‌ی كه‌سێك سه‌باره‌ت به تاوانی گشتی‌و ناسیاسی و به‌هۆی كرده‌وه‌ی نه‌گونجاو و ناته‌با له‌گه‌ڵ ئامانج و رێوشوێنه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌وێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و ڕادهدوونان، ناتوانێ له‌م مافه‌ی كه‌لك وه‌ربگرێ.
مادده‌ی 15
1. هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه “تابعیت”ی (مافی هاونیشتمانهتی) پێ بدرێ.
2. هیچ كه‌س نابێ له خۆوه له مافی هاونیشتمانهتی یا له مافی گۆڕینی هاونیشتمانهتی بێبه‌ش بكرێ.
مادده‌ی 16
1. هه‌ر ژن و پیاوێك كه گه‌یشتنه ته‌مه‌نی خۆناسین (بالغ بوون)ه‌وه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ وه‌به‌رچاو گرتنی هیچ سنوورێك له باری ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وایه‌تی یا ئایینه‌وه ببنه ژن و مێرد و ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن. له ته‌واوی ماوه‌ی ژن‌و مێردایهتیو هه‌روه‌ها له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا، ژن‌و پیاو له كاروباری پێوه‌ندیدار به ژیانی هاوبه‌شدا مافی به‌رامبه‌ریان هه‌یه.
2. پێكه‌وه نانی ژیانی هاوبه‌ش ده‌بێ به ره‌زامه‌ندیی ته‌واوو ئازادانه‌ی ژن‌و پیاو بێ.
3. بنه‌ماڵه كۆڵه‌كه‌ی سروشتی و بنه‌ره‌تیی كۆمه‌ڵگه‌یه و ده‌بێ له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانیی لێ بكرێ.
مادده‌ی 17
1. هه‌ر كه‌سێك به ته‌نێ یا به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ مافی خاوه‌نه‌تی (مالكیت)ی هه‌یه.
2. هیچ كه‌سێك نابێ له خۆوه له مافی خاوه‌نه‌تی بێبه‌ش بكرێ.
مادده‌ی 18
هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادیی بیركردنه‌وه، ویژدان‌و دینی هه‌بێ. ئه‌م مافه پێویستی به ئازادیی گۆڕینی دین یا بیر‌و باوه‌ڕ و هه‌روه‌ها ئازادیی ده‌ربڕین و ئاشكرا كردنیبیروڕا له چوارچێوه‌ی فێر كردنی ئایینی، به جێهێنانی رێوشوێنه‌كان‌و به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمه ئایینییه‌كاندا چ به شێوه‌ی ته‌نیا یا به كۆمه‌ڵ، چ به شێوه‌ی تایبه‌تی یا گشتیی هه‌یه.
مادده‌ی 19
هه‌ر كه‌س مافی ئازادیی بیروڕا و ده‌ربڕینی بیروڕای هه‌یه و ئه‌و مافه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه هیچ كه‌س له‌وه كه بیروڕایه‌كی هه‌یه نه‌ترسێ و نیگه‌ران نه‌بێ و، له وه‌دیهێنان و وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و بیروبۆچوون‌دا، ئازادانه و بێ وه‌به‌رچاو گرتنی تێبینییه سنوورییه‌كان، ده‌ستی به هه‌موو ئامرازێكی گونجاوی بیروڕا ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه رابگا.
مادده‌ی 20
1. هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له پێكهێنانی ئهنجومهنو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵه‌ی ئاشتیخوازانه‌دا ئازاد بێ.
2. هیچ كه‌س نابێ به زۆر له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌شدار بكرێ.
مادده‌ی 21
1. هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه راسته‌وخۆ یا له رێگای نوێنه‌رانێك كه ئازادانه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ، له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتیی وڵاتی خۆیدا به‌شدار بێ.
2. هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا، پیشه گشتییه‌كانی وڵاتی خۆی وه‌ده‌ست بێنێ.
3. بڕیاری خه‌ڵك، بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته. ئه‌و بڕیاره ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنی بێ فێلدا كه به شێوه‌یه‌كی ده‌وره‌یی به‌ڕێوه ده‌چن، خۆی ده‌ر بخا. هه‌ڵبژاردن ده‌بێ گشتی بێ، به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانیی تێدا ره‌چاو بكرێ، به ده‌نگی نهێنی بێ یا به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌ڕێوه بچێ كه ئازادیی ده‌نگدان دابین بكا.
مادده‌ی 22
هه‌ر كه‌سێك وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵ، مافی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه و بۆی هه‌یه به‌هۆی یارمه‌تی و هاوكارییه نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌و مافه ئابووری،كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییانه‌ی بۆ پاراستنی ئابڕوو و كهڕامهتو گه‌شه كردنی ئازادیی كه‌سیه‌تیی خۆی پێویستنی، به سه‌رنجدان به رێكخراوه و سه‌رچاوه‌كانی وڵات، وه‌ده‌ستیان بێنێ.
مادده‌ی 23
1. هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كار بكا، كاری خۆی به ئازادی هه‌ڵ بژێرێ، هه‌لومه‌رجێكی دادپه‌روه‌رانه و جێگای ره‌زامه‌ندی بۆ كار تێدا كردن داوا بكا و له به‌رامبه‌ر بێكاریدا پشتیوانیی لێ بكرێ.
2. هه‌مووان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ جیاوازی‌دانان له به‌رامبه‌ر كاری وه‌ك یه‌كدا، هه‌قده‌ستی وه‌ك یه‌ك وه‌ربگرن.
3. هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ داكۆكی له قازانج و به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه یه‌كیه‌تی پێك بێنێ، یا بچێته نێو ئه‌و یهكیهتییانه كه تێكۆشانیان هه‌یه.
مادده‌ی 24
هه‌ر كه‌س مافی حه‌سانه‌وه و پشوودان و كهلكوهرگرتن له سه‌رگه‌رمیی هه‌یه و به‌تایبه‌تی ده‌بێ رێوشوێنه باشه‌كانی تایبه‌ت به سه‌عاته‌كانی كار و مهرهخهسیو پشوو دیاریكراوه‌كانه‌وه، له‌باره‌یه‌وه به‌ڕێوه بچن.
مادده‌ی 25
1. هه‌ر كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به مه‌به‌ستی دابین كردنی سڵامهتیو ئاسووده‌یی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی له باری خواردن، جلوبه‌رگ، خانووبه‌ره، چاوه‌دێرییه پزیشكییهكانو خزمه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه پێویسته‌كانه‌وه، ئاستێكی باش له ژیانی هه‌بێ. هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له كاتی بێكاری، نه‌خۆشی، نه‌قوستانی، بێوه‌ژنی یا بێوه مێردی، پیری‌و، له ته‌واوی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا كه بێ ئه‌وه‌ی خۆی ویستبێتی، كه‌ره‌سه‌و ئامرازه‌كانی ژیان‌و به‌ڕێوه‌چوونی له ده‌ست ده‌ر چوون، له باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژیانی دابین بكرێ.
2. دایكان‌و منداڵان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه یارمهتیو چاوه‌دێریی تایبه‌تییان بۆ ته‌رخان بكرێ. هه‌موو منداڵێك چ ئه‌وانه‌ی به‌رهه.