باپیرانمان فەرمویانە "دار هەڵبرە سەگی دز دیارە .."

 

 

 

 

 

 


د.توانا

 

 لەگەڵ  ئێوەمانە..


 32 ساڵە  ئێمە مەڕی گێژبووین  بەدواتانەوە ..ئێوەش شوانێکی  پەڕپوتی بێفەڕ،دەمێ  ئەماندەن بەدەم گورگەوە،دەمێ بەدەم ئاو ،دەمێ ئاگر..
32ساڵە وەک دەروێش  بەدەفی دڕاوی بنەماڵەتان خەریکی هەڵپەرین داپەرین وزکرین ..فێمان لێهاتووە بەدەورتانەوە ئێوەش شێخێکی قۆڵبڕ..
32ساڵە  ئێوە بەزۆرشوشە مان  دەرخوارد ئەدەن، وتیغ وشووژن لە سەرو چاووسەردڵمان ئەدەن ،ئەوتۆزە مێشکەی پێمانبوو ئێوەخۆش.. 

32ساڵە لەبابەخولێداین ئێستا کەڕاوەستاوین، نازانین ڕووبکەینەکوێ سەرلێشێواوین ..
32ساڵە بە فتوای ئێوە باوەڕ دەکەین، کەدەبێ بۆداگیرکەر قەلانکەین وشەڕی براکانمان بکەین.  
32 ساڵە لەبەرزاییەوە  ئەمردەکەن ..ئێمەش باوەڕدەکەین،، دەڵێین بەڵێ ئەزبەنی ..ئەزغوڵام ..!
32ساڵە گەندەڵیتان  پینەدەکەین،لەدزینی نەوت وگمرگ و موچەوپاشەکەوت..

32ساڵ  خەریکی پۆشینی سەرشۆڕیەکان و خیانەتەکانتان ،کەبەمێشکی پوچتان  لێمان دەکەن بە دەستکەوت..!
32 ساڵە ئێوە منداڵ ونەوەکانتان تێرو پۆشتەوپەرداخن ، پلەو پایەو وبڕوانامەی درۆیان بۆدەدورن ، کورسیان بۆ دادەتاشن بە قەبارەی پاشێڵی پیسیان. ..

32ساڵە منداڵەکانی ئێمەش نەخوێندەوارن ئەگەر شەونخونیش بکەن ئەمڕۆ بە بڕوانامەشەوە بێهیواو بێکارن. 

32ساڵە منداڵەکانمان ونەوەکانمان بێ کورسین دەسوڕێنەوە ،ڕەشن برسین .. !

32ساڵە نەوەکانمان وێڵن بەدوای نان ،ڕێگای مان نەمان دەگرنە بەر لەئیجەدا دەخنکێن ،بێ لاشەدەگەڕێنەوە  دەڵێن ڕزگارم بوو لە ئێوە ...بێ ترسین !
32ساڵە دەمانخەڵەتێنن "کەرەمەمرە بەهارە "چوارپێنج سال جارێ بەکونە فیشاڵتان دێنەوە وێزەمان ،هێشتا برینەکانمان ساڕێژ نەبوون بەڵێنی درۆ هەڵدەڕێژنەوە تابکەوینەوە داوتان تاچوارساڵیکە سوارمان بنەوەو بۆمان نیە لە بەڵێنە درۆکانتان بپرسینەوە..! 


لەگەل تۆمە ئەی سەرۆک  تف لە خۆت  تف لەپارتەکەت تف لەدەستکەوتی درۆت  ..
تف لەشکۆت لەشانازییەکانتان  ،تف لە خۆت وبنەماڵەت لەهاوپەیمانەکانتان .. 
ئێوەن هەمیشە بە چیرۆکێکی پڕبوختان  داگیرکەر دەهێننە سەر نیشتمان 
چیتر من دەنگی خۆم هەرزان فرۆش ناکەم ،باوەڕ بەتاقە یەک ووشەشتان ناکەم

بەفیتی ئێوە دوژمنایەتی براکانم ناکەم..نابم بەحەسەن خەیری وباوەڕنەبەتۆ نە بەداگیرکەرناکەم 
تائێرەوبەسە ،ئەوەی 32ساڵ بینیمان  لێتان بەسە،ئەوەی دزیتان ،ئەوەی خواردتان وەناقتان ...

دوژمن نەما پێشنوێژی بۆنەکەن،داگیرکەر نەما پەلکێشی نەکەن !
ئێوە سەلمانتان هەر جامانەسوری بەرلەشکربوون ، وەستان لەخیانەت وفرۆشتنی  نیشتمانتان

ئەوەی کردتان بێتەوە ڕێتان ..

خۆتان منداڵتان نەوەتان خێر نەیەتە ڕێتان ..

نەمێنن ،بەئاردی ناودڕک بن  لەناوچێ تۆوتان ناوتان..


ئەگەرئەمجارە  ڕێمکەوتە سەرسندوقی دەنگدان
دەیهێنمەوە،یادم ،گەندەڵی حوکمی خێڵ و دکتاتۆرە کۆن وتازە پێگەیشتووەکانتان 
بیردەکەمەوە دەیان جارلە حەسەن خەیریەکانتان

ئەوسا میزدەکەم بەناونیشانی کاندیدە کۆیلەکانتان تاسەرۆکتان.
.

 

ئنجا کێ لەگەڵ ئێوەیەتی واخۆتان شین ومۆرکردۆتەوە !؟