کتێبی «ئەدەب لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا» چاپ و بڵاوکرایەوە

لە دووتووێی 119 لاپەڕەدا کتێبی «ئەدەب لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا» نووسینی «میریام کوک» و وەرگێڕانی «د. دانا ئەحمەد مستەفا» چاپ و بڵاوکرایەوە، کتێبەکە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: بەو پێیەی ئەدەب بریتییە لە رەنگدانەوەی بوارە وابەستەییەکانی مرۆڤ، شێوازی دەربڕینی هەست و سۆز و ئەوین و رەنگدانەوەی پاشخانی هەست و نەستە، بۆیە بیرکردنەوە لە رەخنە و بە باڵاترین قۆناغی پاش لە دایکبوونی دەق دەنوێنێت، وێنای بیر و ئایدیای مرۆڤی خوێنەر دەنەخشێنێت لە مەڕ هارمۆنی ریتمی ناوەوە و ریتمی دەرەوە، لێکسیکی واژەکان و تیشک خستنەسەر شارەزایی خاوەن دەق و دواجاریش شیکردنەوەی سەرجەم ئەو رایەڵانەی جارێکی تر دەبنەوە بە تەوەری رەخنە.

 

 

سەرچاوە: knwe