بە سەبەتەش ناگوێزرێتەوە

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر پەرپوت و کەفتەکار بێ.

پەندی پێشینان

سیروان لە کونێکەوە پەیدا نابێ

واتە: ئەم دەسکەوتە هەر لە لایەکەوە نییە، بەڵکو لە گەلێ لاوەیە.

ئیش کەری خۆتی، خۆشەویستی خەڵقی

واتە: مەردومی لەش سووک خۆشەویستی هەموانە.

حەیا باری کردووە

واتە: شەرم نەماوە، بە یەکێک ئەوترێ کە بێ شەرمیەکی نواندبێ.

تا بە شەو نەڕۆیت، بە ڕۆژ ناگەیتە مەنزڵ

واتە: کەس بەبێ هەوڵ و تەقالا ناگاتە پاشە ڕۆژێکی باش.

تاس بشکێ نەک بزرنگێ

واتە: مەردوم بمرێ نەک دەنگی بزڕێ.

گاڵیش زادی خوایە

یەکێک ئەیڵێ بە یەکێک کە بە چاوی سووک تەماشای خزمێکی هەژاری خۆی بکات.

بزن خەمی گیانیە و قەساب خەمی بەز

واتە: هەر کەس خەمی خۆیەتی.

بۆ کێچێک، گایەک لە کیس خۆت مەدە

بە مەردومی تەماعکار ئەوترێ.

دەستی خێری نایە سەر

بە یەکێک ئەوترێ، بەتەوسەوە، کە لە جیاتی ئەوەی قازانج بگەینێ بە یەکێک، زیانی پێ بگەیەنێ.

ددان لە سنگی هاتیە

بە یەکێکی فێڵبازی زۆرزان ئەوترێ.

تێر نەخۆرە بانگی کردووە

بە یەکێک ئەوترێ کە هەر تێر نەخوات.

پیاو ئەو پیاوەیە بچێتە هەوێ و بێتەوە

واتە: پیاو ئەو کەسەیە، بچێ بۆ کارێک و بیکات و بە دروستی بگەڕێتەوە.