عەبدوڵا کەریم مەحمود
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ، لە گەڵ بەختیاری مەلا عیزەت ی هاوڕێم ، سەردانی دکتۆر رەئوف عوسمانی بەڕێوەبەری (ناوەندی رۆشنبیری پڕۆ فیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ )ما ن کرد .
( دەرگای ناوەندە کە کراوەیە )
دکتۆر رەئوف عوسمان ، لەکاتی بەسەرکردنەوەی هەردوو بەشە سەرەکییەکە ی ناوەندەکە ، ،بە زمانێکی شیرین و پاراو بە وردی باسی به های ئەو ناوەندە رۆشنبیرییە گرنگ و فراوانەی بۆ کرین ، لە لایەن کاک (فاروق ی مەلا مستەفا)ە و ە بۆخزمەتی بواری ئەدەبی و رۆشنبیری دامەزراوە :
ئەم ناوەندە ،بە شیوەیەکی ئەندازەی جوان و سەرنج راکێشەر ، لە سەر ١٣٥٠ مەتر دووجا زەوی دروست کراوە ، لە ١٠/ ٣ / ٢٠٢١ کراوەتەوە ، ٢٥ هەزار کتێبی بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی وئینگلیزی لە دووکتێبخانەی گەورە دا لە خۆ گرتووە ، جگە لە هۆڵێک بۆ خوێندنەوە و سیمینارو کۆڕ و کۆبونەوەی ئەدیب و رشنبیران .
دەرگای ئەم ناوەندە بۆ نووسەران و رۆشنبیران و خوێندکارانی زانکۆکان و هەموو خوێنەریک کراوەیە ، ناوی هەموو کتێبەکان بە جۆرە سیستەمێک تۆمار کراوە ، بە ئاسانی کتیبەکان دەخریتە بەر دەستی خوینەران.
( دەست نووسی کاک ئەحمەدی شێخ )
لە نهۆمی خوارەوە ١٢ هەزار کتێبی (مێژوو، رۆمان ، چیرۆک ، هۆنراوە ، یادەوەری ، شانۆ ، رەخنە ، بواری زانستی ، هونەر ی ، فەرهەنگ ) ، بە زمانی کوردی و کتێبخانە تایبەتەکەی مستەفا رەسوڵ ی باوکی دکتۆر عیزەدین و کتێبخانەکەی دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ دانراون .
هەموو رۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکان (گەڵاوێژ ،هاوکاری ،کۆڕی زانیاری کورد ،بەیان ،رۆشنبیری نوێ .........)، نامەی ماستەرو دکتۆراکانی دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ و هەموو بەرهەمەکانی دکتۆرعیزەدین لەم ناوەندەدا دانراون .
چەندان دەستنوسی كاک ئەحمەدی شێخ وکەسایەتی تر ، بە شێوەیەکی جوان لە ناو شوشە بەندا دانراون ، ئەو دەست نوسانە ،بەهایی گرنگی کلتووریی و مێژوویی باڵای هەیە .
( دایکی کتێبەکان )
دواتر لە گەڵ دکتۆر رەئوف عوسمان ، بە مەسعەدا سەرکەوتین بۆ نهۆمی دووەم ،بۆ کتێبخانە کەی (دکتۆر ئیبراهیم عەلاویی )سکتێری حیزبی شیوعی (قیادە مەرکەزی) ،هاوڕێ ی کاک فاروق ی مەلا مستەفا ، هەمووئەو کتێبانە ی لە ١٨٠٠-١٩٠٠بە زمانی ئنگلیزی چاپ کراون ، چەندان کتێبی دانسقەی کاک فاروق هەمووی لە بەریتانییەوە هێناوە و لەم ناوەندەدا دانراون ، بەم کتێبخانە[ نایابە تایبەتمەدە دوترێت (دایکی کتێبەکان ).
عەبدوڵلا کەریم مەحمود
سەرجاوە و پەروێز :
١-دیداریکی مەیدانی لە گەڵ دکتۆر رەئوف عوسمان ،بەڕێوەبەری ناوەندی رۆشنبیری دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ.
*دکتۆر عیزەدین مەلا مستەفا سەفوت ی حاجی مەلا رەسووڵ ی دێلێژە ، لە ١٩٣٤ لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سڵێمانی لە دایک بووە ،لە سەرەتادا لای باوکی لە مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە خویندویەتی ، لە ١٩٣٩گوێگربووە ، لە بەر زیرەکی دەیکەن بەخویندکارو بەیەکەم دەردەچێ ، بۆ خوێندن رووی کردوەتە کۆلێجی شەریعەی بەغداد ،بە هۆی هەڵوێستی سیاسییەوە دەکراوە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی ، لە ١٩٥١ لە خانەی بەرزی مامۆستایان وەرگیراوە ، لە ١٩٥٢ بەشداری راپەڕین لە بەغداد کردوە و بریندار کراوە ، لە کۆلێج دەریان کردوەوە.
لە ١٩٥٦رووی کردوەتە شام بۆ خوێندن ، دوای کۆدەتای ١٤یتەموزی ١٩٥٨گەإڕاوەتەوە بۆ بەغدادو خانەی بەرزی مامۆستایانی تەواو کردوە ، لە بەڕیوەبەرایەتی خوێندنی کوردی دامەزراوە ،بۆ خوێندن رووی کردوەتە سۆڤیەت ،لە گەڵ دکتۆر کەمال مەزهەر و دکتۆر نەسرین فەخری روویان کردوەتە باکۆ ، لە ٢٤/ ٦ / ١٩٦٣پلەی دکتۆرای وەرگرتووە، لە ١٩٦٥گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و بووە بە پێشمەرگەی حیزبی شیوعی .
لە ٢٦/ ١٢/ ١٩٦٦بووە بە مامۆستا لە بەشی کوردی زانکۆی بەغداد، لە ١٩٦٩لە گەڵ ئەدیبانی کورد، یەکێتی نووسەرانی کورد یان لە بەغدا د دروست کرد ، لە ١٩٧٧ رووی کردوەتە مۆسکۆو پلەی دکتۆرای (ناوک پرۆفیسۆری وەرگرتووە ، لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ماڵ ئاوایی لە ژیان کردووە/ ناوەندی رۆشنبیریی د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ .
سەر چاوە : سپی میدیا