په‌رتووكی ''هیند نیشتمانی كه‌لتووره‌ جیاوازه‌كان'' چاپ كرا

په‌رتووكی ''ھیند نیشتمانی كه‌لتووره‌ جیاوازه‌كان'' له‌ نووسینی ته‌یار گۆران چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كولتووره‌ جیاوازه‌كانی هیندستان .
په‌رتووكه‌كه‌ باس له‌ مێژووی دوو هه‌زار و 600 ساڵ پێش زاین و شۆڕشه‌كانی ھیند تا گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ھیندستان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه‌ ھێما ده‌خاته‌ سه‌ر به‌رپابوونی شۆڕشه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی ئابووری و پیشه‌سازی و سینه‌ما و ته‌كنه‌لۆجیا و كۆمه‌ڵێك بواری تر، هاوكات به‌ وردی باس له‌ شوێنه‌وار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.
له‌ په‌رتووكه‌كه‌دا پێناسه‌یه‌كی ورد بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و كولتووری هیند كراوه‌ و سه‌لماندوویه‌تی كورد و ھینده‌كان، یه‌ك نه‌ژاد و كۆمه‌ڵه‌ زمانی ھاوبه‌شیان ھه‌یه‌، به‌ڵام جیۆگرافیا دووری خستوونه‌ته‌وه‌.
 به‌رژه‌وه‌ندیی ھاوبه‌ش و پێوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌ نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ھیندستان، ته‌وه‌رێكی ئه‌م په‌رتووكه‌یه‌ و تیشكی خراوه‌ته‌ سه‌ر.

 

سەرچاوە: wishe