شادی هەمیشەیی..

 پیرۆزترین و گەرمترین هەستەکان کە دەتوانێت مرۆڤ لەگەڵ شادی هەمیشەیی ئاشتکاتەوە..

وەک منداڵی تەنها دەستلەملانی قاقاو خۆشیە سادەکانکات 
وا دەکات هەست بە خۆشەویستی وپەسەندی هەموانکات.

بوونە بە گۆشەی ئارام و پەناگایە بۆ کەسێک
بوون بەودەستە گەرمەی کە دەست لە دڵی دەدات و دڵنیای دەکاتەوە
بوون بەدەرمان بۆ ڕۆح، برینپێچێ بۆ زامێ، دڵنەوایی دڵشکاوێ ..

 باوەشێکی ئاسوودە بۆجەستەیەکی تەزیو.

بوون بە کێوێ لەپشت بێکەسێ

سەرچاوەی سەلامەتی بۆترسنۆکێ...

 

ئەگەرمنیش  مرۆڤێکی ریالست نە بوومایە، حەزم دەکرد ببمە
کەنارێکی ئارام ... ووشەیەکی میهرەبان
ببمە  مژدەووەڵامە دڵنیاکەرەوەکان..

ببمەحەوشەیەکی پڕ گەنم وئاوبۆ کۆترە تەرەکان ..