چەند ناوچەیەکی کوردستانی دەخرێنە نێو نەخشەی فراوانکردنی موسڵ

 

هەستیار قادر

 

دیمەنێکی شاری مووسڵ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیمەنێکی شاری مووسڵ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

 

رووداو دیجیتاڵ

 

دەست بە جێبەجێکردنى نەخشەى فراوانکردنى شارى موسڵ دەکرێت و ژمارەیەک لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەخرێنە نێو سنوورى شارەکە.

محەممەد کاکەیی، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا لە فراکسیۆنى ئەهلى نەینەوا (یەکێتى) بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "کۆمپانیایەکى ئیتاڵى دەستى کردووە بە جێبەجێکردنى نەخشەى فراوانکردنی شارى موسڵ، کە حەوت کیلۆمەتر دەرەوەی شارەکە دەگرێتەوە و دەخرێتە سەر نەخشەی ئەو شارە".

بەگوێرەی نەخشە نوێیەکە، وەک محەممەد کاکەیی باسی دەکات، چەند ناوچەیەکى سنوورى مادەى 140 کە بە ناوچەی ناکۆکی لەسەر لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق ناسراون، لەوانە چەند گوندێکى سنوورى ناحیەى باشیک و قەزاى تلکێف، دەکەونە ناو نەخشەکە.

نەخشەى بنەڕەتیى شارى موسڵ زیاتر لە 160 هەزار دۆنم زەوى بۆ سنوورى کارگێڕییەکەی زیاد دەبێت، بۆ ئەوەى پڕۆژەى لەسەر دروست بکرێت.

پێکهاتەکانی وەکو کوردی ئێزدی، شەبەک و کریستیان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان نیشتەجێن.

بەگوێرەى مادەى 140ى دەستوورى عێراق دەبووایە تاوەکو ساڵی 2007 خاوەندارێتیان لەنێوان حکومەتى فیدراڵى عێراق و هەرێمى کوردستان یەکلا بکرێتەوە، بەڵام سەرجەم بڕگەکانی مادەکە جێبەجێ نەکراون.

سەرچاوە : ڕووداو